كۆمیسیۆن زانیاری له باره‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بڕیاره 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، 177 هه‌زار و 686 كه‌س داوكاریان پڕكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن، له‌و ژماره داواكارییه، ته‌نها 101 هه‌زار و 895 داوكاری ماوه‌ته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بڕیاره تیروپشك بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه فۆڕمی داواكارییان پڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كارمه‌ندی كاتی بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، دابمه‌زرێن.
بۆ زانینی ژماره‌ی پێویستی فه‌رمانبه‌رانیش، كۆمیسیۆنی پرۆسه‌كه‌ی كردووه‌ته چوار قۆناخ، وه‌ك روونیشی كردووه‌ته‌وه به گوێره‌ی هه‌ر یه‌كێك له قۆناخه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند فه‌رمانبه‌رییان بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن پێویسته.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن:
ا. م