ئهو 11 كهسایهتییه ناسراوهی جیهان بزانه له كلاسیكۆ هانی كام یانه دهدهن؟
لە ئێستادا پێگە وەرزشیەکانی جیھان سەرقاڵی ڕووماڵکردنی ورد و درشتی كلاسیكۆی رۆژی شەمەی داھاتوون كه له نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنادا بهڕێوه دهچێت و زۆرترتین بینەری ھەیە لە سەر ئاستی جیھاندا، لێرەدا ئەو ھونەرمەند و وەرزشوانە ناودارانە دەخەینە ڕوو كه بهسهر یانهكانی بارسێلۆنا و ریال مهدرید دابهش بوون.
1ـ کۆبی براینت: لە ھاوینی ڕابردوودا, کاتێک بارسێلۆنا خەریکی خۆ ئامادەکردن بوو لە ئەمریکا, براینتی یاریزانی تۆپی سەبەتەی ئەمریکی, سەردانی ئۆردوگای مەشقی بلاوگرانای کردوو, چەند وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ یاریزانەکان گرت و خۆشهویستی خۆی بۆ بارسا دووپات كردهوه.
2ـ ئاندی مارای: کورە تێنسزانەکە سەردانی بارەگای بارسێلۆنای کردووە و وێنەی یادگاری لەگەڵ گرتوون, خۆشی چۆتە کامپ نو سەیری یاریی بلاوگرانای کردووە, دواین جاریش درێسێکی بە دیاری لە یانەکە وەرگرت کە ناوی خۆی لەسەر نووسرابوو.
3ـ یۆساین بۆڵت: راکەری ناوداری جیھانی و خێراترین پیاوی سەر گۆی زەوی، خاون ژمارەی پێوانەی 9.85 چرکە لە راکردنی سەدمەتردا، ھاورێیەکی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و بە ھەمووانی راگەیاندووە کە پەسندترین یانە لای ئەو ریال مەدرید و مانچێستهر یونایتده.
4ـ جاستن بێیبر: گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی، لە یەکەکانی مەشقی بارسا, ئامادەبووە و وێنەی لەگەڵ یاریزانەکاندا گرتووە, بە ئاشکرا سەرسامی خۆی بۆ یانەکە دەربڕیوە.
5ـ رانبێر کاپوور:ئەم ئەکتەرە سینەمایەی ھیندستان, لە یەکێک لە یاریەکانی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەبووە, خۆشەویستی خۆی بۆ بارسێلۆنا ئاشکراکردووە, درێسی تایبەتی یانەکەشی پێدراوە, لە وانەش ھی ساندرۆ رۆسێلی سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکە.
6ـ زین مالک: گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکیە، لە یەکێک لە ئاھەنگەکانی بە درێسی بارسێلۆناوە گۆرانیەکانی پێشکەش دەکات, ئەمەش وەک دەڕبڕینی خۆشەویستی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بووە.
7ـ ئالێکس مۆرگان: یاریزانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی ئافرەتانی ئەمریکا كه به باشترین خانمه یاریزانی 2017ـی ئهمریكای باكووردهستنیشان كرا، ئهو كچه یاریزانه لە چەندین بۆنەدا خۆشەویستی خۆی بۆ یانەی بارسا دووپات کردۆتەوە، تەنانەت جارێکیان سەردانی یاریگای کامپ نو دەکات و کاراگێڕی یانەکەش درێسێکیان بە ناوی خۆیەوە پێشکەش کردووە.
8- سنۆب دۆگ: ئەم ھونەرمەندە راپەرێکی ناوداری ئەمریکایە، بە ئاشکرا سەرسامی خۆی بۆ بارسا راگەیاندووە, لە یەکێک لە ئاھەنگەکانی لە شاری ماربیا, بە درێسی بارسێلۆنا دێتە سەر شانۆی گۆرانی وتن.
9- ئانجلینا جولی: بەھۆی ئەم کارە خێر خوازیانەی بلاوگرانا لە رێگای یونسێفەوە ئەنجامی دەدات، ھۆکاری سەرنجراکێشانی ئەنجلینای ئەکتەری سینەمایە بۆ یانەکە.
10- رافایێل نادال: تێنسزانی ئیسپانی پۆلینکراوی یەکەمی جیھان, لە زۆربەی یارییەکانی مێرێنگێ ئامادە دەبێت، بە ڕوونی ھانی تیپەکەی دەدات, خۆشەویستی خۆشی بۆ تیپەکەی دەربڕیوە, زۆرجاریش سەردانی یەکەکانی کەشقی یانەکە دەکات.
11- جۆلیا رۆبێرتس: ئەکتەری سینەمای ئەمریکی، ئهگهرچی سهردانی یاریزانهكانی ریال مهدریدی كردووه و لهگهڵ سهرجهمیان وێنهی گرتووه، بهڵام جیاواز له ههمووان زۆرسەرسامە به لیۆنێل مێسی, تەنانەت منداڵەکانیشی شەیدای بارسێلۆنان, تا ئەو ڕادەیەی زۆر بە وردی چاودێری یارییەکانی بارسا بکەن.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم