گرافیک.. مارسیلۆ هۆکاری شکستەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدریدە؟
K24- هەولێر
مارسیلۆ لەم وەرزە ئاستی دابەزیوە و هاندەرانی ریال مەدرید گلەییان لە ئاستی هەیە.
لەم وەرزەی لالیگا %40ی ئەو گۆڵانەی لە ریال مەدرید کراون لە لای چەپ لە شوێنی مارسیلۆوە هاتوون، واتە لە کۆی 16 گۆڵ 6 گۆڵیان لەلای مارسیلۆوە لە گۆڵی مێرێنگی کراون.
لەسەر ئاستی یاریزانەکانی یانەکەشی مارسیلۆ زۆرترین جار تۆپی لەدەست داوە، کە 375 جار تۆپی لە بەرژەو٤ەندی تیپی بەرامبەر لەدەست داوە و لە دوای ئەویش دانی کارڤاخال دێت و ئەویش 270 جار تۆپی لەدەست داوە.
ئەم وەرزە مارسیلۆ لە لالیگا تەنیا ئەسیستێکی هەیە، لە کاتێکدا وەرزی رابردوو لەم کاتانە سێ ئەسیستی هەبوو.
مارسیلۆ بە گشتی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 23 یاری 1905 خولەک یاری کردووە و گۆڵێک و سێ ئەسیستی کردووە، 21 شووتی کردووە و 26 فاولیشی لەسەر گیراوە، 1154 پاسی دروستی داوە و 618 جاریش تۆپی لە تیپی بەرامبەر وەرگرتووە.