به وێنه.. ڕۆژ دوای ڕۆژ تونێلی دهربهندیخان مهترسیدارتر دهبێت
K24 – دهربهندیخان:
لە بارەی کێشەکانی تونێلی دەربەندیخان، قائیمقامی قهزای دهربهندیخان هۆشداری دا و داوای بەدەمەوەچوونی لە پارێزگای سلێمانی و لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ههرێمی كوردستان كرد.
مێژووی دروستكردنی تونێلی دهربهندیخان بۆ پەنجاکانی سەدەی رابردوو دهگههڕێتهوه، كه وەک تاکە رێگایەکی سەرەکیی هاتووچۆی نێوان پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی گەرمیان، بەکارهێنراوە.
بە هۆی تێپەڕیبوونی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر هەمان رێگا، ماوەی چەند ساڵێکە تونێلی دەربەندیخان دووچاری وێرانکاریی بووەتەوە، بە هۆی رووداوەکانی هاتووچۆ و گڕگرتن و تەقینەوەی ئەو تانکەرانەش، پێکهاتە و ژینگەی تونێلەکە بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاراندا.
له دوای بارینی بارانی زۆر لەمساڵدا، بڕێکی زۆری ئاو لە چیای (بەرانان) دابەزیە ناو تونێلەکە، کە گومان ئەکرا مەترسی بێت لەسەر پێکهاتەی کۆنکرێتی و رێگاوبانی رووی ناوەوەی تونێلەکە.
بەپێی نووسراوێکی قائیمقامیەتی دەربەندیخان، کە ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی و لەوێشەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەکنیک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، داوا کراوە تیمی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری تونێلدا رهوانهی تونێلهكه بكرێن، ههروهها کۆمپانیای شارەزا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و خەمڵاندنی تێچووی چارەسەرەکان و داواکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەو زیانانەی کە بەرتونێلی دەربەندیخان کەوتوون، بانگهێشت بكرێن.
پاش سەردان و بینین و لێکۆڵینەوەی لیژنەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی، سەرەڕای چاکسازیی سەرەتایی و خێرا، كهچی هێشتا بەشێک لەکەم و کوڕییەکانی نێو تونێلی دەربەندیخان وەک خۆی ماون.
فۆتۆ: کاروان یارە