دۆسته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كورد له واشنتن به‌شداری پرسه‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌ن
K24 - واشنتن:
ئەمڕۆ لە هۆتێلی شیراتۆن لە واشنتۆن، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لەگەڵ کۆمیتەی ئەمریکای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرسەی مام جەلالیان ڕێکخست.
پرسه‌كه بە ئامادەبوونی کوردستانیانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە دۆستە ئەمریکیەکانی کورد و مام جەلال خەڵکێکی زۆر ئاماده‌ی بوون.
ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك لەزۆربەی ویلایەتەکانى ئه‌مه‌ریكا و کەنەداوە به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد، هەروەها نوێنەرانی زۆربەی حزبە کوردستانیيەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادە بوون.