باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان ئه‌مانه‌ن
به گوێره‌ی وێباستی تایبه‌ت به سكایتراكسی تایبه‌ت به ریزبه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان، باشترین فڕۆكه‌خانه، ئه‌مانه‌ن:
1- فڕۆكه‌خانه‌ی چانگی – سه‌نگاپووره
له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه گه‌شت بۆ زیاتر له 200 شوێنی جیهان ده‌كرێت و هه‌فتانه‌ش 5 هه‌زار كه‌س گه‌شته‌كانییان له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2- هانیدا تۆكیۆ – ژاپۆن
یه‌كێك له ده‌روازه گرنگه گه‌شتیارییه‌كان بۆ ژاپۆن و زۆرترین گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته، له فڕۆكه‌خانه‌ی هانیدا ده‌بێت.
3- سۆول ئینچیۆن – كۆریای باشوور
گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی كۆریای باشووره و یه‌كێك له جه‌نجاڵترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان، جارێكی خه‌ڵاتی باشترین فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
4- ده‌وحه حه‌مه‌د – قه‌ته‌ڕ
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ، تێرمیناڵهكانی فڕۆكه‌خانه‌كه، توانای پێشوازیكردنی زیاتر له 30 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌یه ساڵانه، به یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین و نایابترین تهرمیناڵهكانی جیهان داده‌نرێت.
5- هۆنگ كۆنگ – چین
زیاتر له 100 هێلی ئاسمانی گه‌شته‌كانییان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌وێوه ده‌چنه 180 شوێنی جیاوازی جیهان، چه‌ند جارێكیش خه‌ڵاتی باشترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه.
6- سێنترایر ناگۆیا – ژاپۆن
له ساڵی 2014دا نزیكه‌ی 9.8 ملیۆن گه‌شتیار له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌شتیان كردووه.
7- میونخ – ئه‌ڵمانیا
دووه‌م گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ڵمانیایه، گه‌شتی بۆ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان هه‌یه، كه ده‌گاته زیاتر له 150 شوێنی جیاواز، فڕۆكه‌خانه‌كه زیاتر له شارێكی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری ده‌چێت نه‌ك ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئاساییه.
8- هیسرۆی له‌نده‌ن – به‌ریتانیا
جه‌نجاڵترین فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌وروپایه، له رووی پێشوازیكردن له گه‌شتیارانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌ڵام ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی خاوه‌ن ئه‌م ناسناوه‌یه.
9- ناریتا تۆكیۆ – ژاپۆن
له ساڵی 2016دا، دووه‌م جه‌نجاڵترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته بووه و خزمه‌ت به ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
10- زیوریخ – سویسرا
گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سویسرایه له رووی فڕگه‌وه و یه‌كێكه له باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا.
بۆ بینینی ریزبه‌ندی 100 باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان، كرته لێره بكه.
ئ. م سه‌رچاوه: سكای تراكس