به وێنه.. خزمه‌تگوزاری گێڕانی پرسه و شین له چین سه‌رهه‌ڵده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له وڵاتی چین له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی فێستیڤاڵی چینگمینگ، كه رۆژێكی تایبه‌ته و تێیدا خه‌ڵك سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان ده‌كات، به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه و دووره‌ده‌ستی گۆڕستان، بازرگانییه‌كی نوێ په‌یدا بووه.
بازرگانییه‌كه نوێیه‌كه، بریتییه له گێڕانی پرسه له دووره‌وه، له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 100 یوانی چینی (نزیكه‌ی 16 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)، چه‌ند كه‌سێك سه‌ردانی گۆڕه‌كه ده‌كه‌ن و به په‌خشی راسته‌وخۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی (ویچات)، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری مردووه‌كه قسه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی چین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، پێشتر له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری مردووه‌كه رێكده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر بڕی پاره‌ی دیاریكراو پرسه‌كه له دووره‌وه ده‌گێڕن و ماوه‌كه‌ی 10 خووله‌ك ده‌خایه‌نێت، 3 خووله‌كیش په‌خشه راسته‌وخۆكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ره‌تا گۆڕه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه و دواتریش ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی گوڵڕێژ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك میوه‌ش داده‌نێن، ئینجا ئه‌و كه‌سانه به جلی ره‌شه‌وه له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌كه راده‌وه‌ستن، وه‌ك ده‌ربڕینی هاوخه‌مییه‌ك، كه‌سوكاری مردووه‌كه‌ش، هه‌موو ئه‌وانه له رێگه‌ی ویچاته‌وه ده‌بینن و له دووره‌وه پرسه‌كه‌یان ده‌گێڕن.
فێستیڤاڵی چینگمینگ، ساڵانه یه‌ك رۆژه و به گوێره‌ی ته‌قویمی چینی ئه‌نجامده‌درێت و تێیدا كه‌سوكاری مردووان، سه‌ردانی گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن و پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
ا. م