5 لێدوانی ڤینگهر بهڵگهی رۆیشتنی سانچێز له ئارسێناڵ دهسهلمێنێت
دوای ئەوەی ئارسین ڤینگەر ڕایگەیاند کە ئەلێکسیس سانچێز نزیکە لە مانەوە لە یانەکە، ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی بابەتێکی داناوەو نوسیویەتی: ئاماژەکانی ڤینگهر مانای ڕۆشتنی سانچێزە لە ئارسیناڵ، ڕۆژنامەکە 5 لێدوانی ڤینگەری داناوە کە ئاماژەی بەوەداوە کە یاریزانەکە دەمێنێتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک یاریزانەکە ڕۆشتووە.
1ـ ڤان پێرسی
مانگی 3ـی 2012 ئارسین ڤینگەر گوتی: پلانمان داناوە بۆ مانەوەی ڤان پێرسی لە یانەکە و هیوامان وایە کە ڤان پێرسی لە یانەکە دەمێنێتەوە، مانگی 8ـی هەمان ساڵ ڤان پێرسی پەیوەندی بە مانچستەر یونایتد كرد.
2ـ سەمیر نهسری
مانگی 7ـی 2011 ئارسین ڤینگەر رایگهیاند كه نهسری وەرزێکی تریش لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە و ئەو لە تیپەکەی دڵخۆشە، دوای کەمتر لە 20 ڕۆژ لە لێدوانەکەی ئارسین فینگەر، سهمیر نهسڕی یانەکەی بهرهو مانچتسەر سیتی جێهێشت.
3ـ ئهدێبایۆر
له 3-7-2009 ئارسین ڤینگهر جهختی لهوه كردهوه كه ئیمانوێل ئەدێبایۆر گەر حەز بکات دەمێنێتەوە و گەر حەزیش نەکات دەڕوات، بەڵام پێموایە یاریزانەکە ئارسیناڵی خۆ دەوێت و لێرە دەمێنێتەوە، كهچی له 18-7-2009 ئەدێبایۆر جانتایهكهی بهرهو مانچێستهر سیتی پێچایهوه.
4ـ سیسک فابریگاس
مانگی 7ـی 2011 ئارسین فینگەر هێمای بۆ ئهوه كرد كه چیرۆکی پەیوەندی کردنی فابریگاس بە بارسالۆنا کۆتایی هاتووە و ئێمە لەگەڵ فابریگاس پلانمان هەیە بۆ وەرزی داهاتوو، تەنها دوای مانگێك فابریگاس بۆ بارسێلۆنا گهڕایهوه.
5ـ فرانس جیڤریس
مانگی 2ـی 2003 ئارسین ڤینگەر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە یاریزانەکە بۆ فرۆشتن نییە و دەیانەوێ کە جیڤریس بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵیان بەردەوام بێت، مانگی 9ـی هەمان ساڵ بە خواستن یاریزانەکە پەیوەندی بە ئیڤەڕتۆن كرد و لە مانگی 8ـی 2004 یاریزانەکە بە فەرمی بە یانهی چاڕڵتۆن فرۆشرا.
ئامادهكردنی: ههكاری قانع