ئەو 8 ئەستێرەیەی لە پشکنینی ماددە وزەبەخشەکان دەرنەچوون

دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ خاڵێكی ڕه‌شیان له‌ تۆماری مێژووی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه‌

یاریزانەکان ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ گەیشتن بە ناسناو و ئەنجامی باش, بەڵام ھەندێک جار بۆ بەدیھێنانی خەونەکان و دەستکەوتەکان بە ناچاری پەنا دەبەنە بەر ماددە قەدەخەکراو و رێگەپێنەدراوەکان, دواتر تووشى سڕكردن و سزاى قورس بوونه‌ته‌وه‌ و خاڵیکی رەش لە مێژووی پیشەگەریان تۆمار كراوه‌.

له‌م راپۆرته‌دا، به‌شێك له‌و ئەو ئەستێرانە دەخەینە ڕوو کە لە پشکنینەکان دەرنەچوونە و لە یاریی کردن سڕ کراون.

فێرناندۆ كۆتۆ، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا
فێرناندۆ كۆتۆ، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا

1ـ فێرناندۆ کۆتۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی, لە پشکنینەکانی ماددەی وزە بەخش دەرنەچوو, لە کاتی یاریی کردنی بۆ لازیۆی ئیتالی, ساڵی 2001, دواتر بۆ ماوەی 4  مانگ لە یاریی کردن ڕاگیرا.

کۆلۆ تۆرێی كۆتدیڤواری و بەرگریکەری پێشووی مانچێستەر سیتی,
کۆلۆ تۆرێی كۆتدیڤواری و بەرگریکەری پێشووی مانچێستەر سیتی,

2- کۆلۆ تۆرێی كۆتدیڤواری و بەرگریکەری پێشووی مانچێستەر سیتی, بۆ ماوەی 6 مانگ سڕ کرا, دوای دڵنیابوونەو لە بەکارھێنانی ماددەی قەدەخەکراو, ھەرچەند یاریزانەکە وای دەرخست بە ئەنقەست وای نەکردووە و بەڵکو بۆ دەبەزاندنی کێشی بەکاری ھێناوە.

ئەدریان مۆتۆ، هێرشبه‌ری رۆمانی پێشووی یانه‌ی چێڵسی
ئەدریان مۆتۆ، هێرشبه‌ری رۆمانی پێشووی یانه‌ی چێڵسی

 3- ئەدریان مۆتۆ، کاتێک یاریی بۆ چێڵسی ئەنجام دەدا, لە پشکنینەکان دەرنەچوو, بۆ ماوەی 7 مانگ ڕاگیراو گرێبەستەکەشی ھەڵوەشێنرایەوە, دواتر دووبارە بۆ ماوەی 9 مانگ سڕ کرایەوە.

یاب ستامی بەرگریکەری ھۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد
یاب ستامی بەرگریکەری ھۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد

4- یاب ستامی بەرگریکەری ھۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، ساڵی 2001, لە تاقیکردنەوەکەی ماددەی وزە بەخش دەرنەچوو، دواتر بۆ ماوەی 5 مانگ لە یاریکردن راَگیرا.

گواردیۆلا به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی بریشیای ئیتاڵیا
گواردیۆلا به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی بریشیای ئیتاڵیا

5ـ پێپ گواردیۆلا, راھێنەرە ناودارەکەی جیھان, لە یانەی بریشیای ئیتالی, بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی قەدەخەکراو بۆ ماوەی 4 مانگ سڕکرا, ئه‌مه‌ش کاریگەریەکی زۆری لەسەر مێژووی پێپ بەجێھێشت.

ریۆ فێردیناند به‌رگریكه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ چامپیۆنزلیگ رێگری له‌ هه‌ولێمی مێسی ده‌گرێت
ریۆ فێردیناند به‌رگریكه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ چامپیۆنزلیگ رێگری له‌ هه‌ولێمی مێسی ده‌گرێت

6- ریۆ فێردیناند، ئەستێرەی ئینگلیزی,ھەرگیز لە پشکنینەکان نەکەوتووە, بەڵام ساڵی 2003 ئامادە نەبوو پشکنینی بۆ بکرێت و خۆی دزیەوەو لەبەر ئەوە بۆ ماوەی 8  مانگ راَگیرا.

دیێكۆ ناوه‌راستكاری پێشووی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ رۆناڵدینهۆ باوه‌ش له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن
دیێكۆ ناوه‌راستكاری پێشووی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ رۆناڵدینهۆ باوه‌ش له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن

7- ئەندرسۆن لویس دیسۆزا, ناسراو بە دیێکۆ, یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا, ساڵی 2013,  بۆ یانەی فلۆمێنزی بڕازیلی یاریی دەکرد, بەڵام لە پشکنینەکانی تایبەت بە ماددەی وزەبەخش دەرنەچوو, بۆیە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگیرا.

دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ناپۆلی
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ناپۆلی

8- دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا, ئەستێرەی ئارجەنتینای,  ساڵی 1991, لە ریزەکانی ناپۆلی ئیتالی بووو بەھۆی بەکار ھێنانی ماددەی کۆکاین, بۆ ماوەی 15, مانگ لەیاریی کردن دوورخرایەوە, یانەکەش  بڕی 7000 دۆلاری پێبژارد, ھەر بە ھۆکاری بەکارھێنانی ماددەی وزەبەخش لە مۆندیالی 1994 دوورخرایەوە.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م