نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا: له په‌یوه‌ندییه‌كی باش‌دا بن
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه و بوونی به‌هێزی كوردی له به‌غدا به زه‌رووره‌ت وه‌سف كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی، كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی له كاره‌كانی فراكسیۆنی پارتی له داهاتوو خستووه‌ته‌ڕوو.
جێگری سه‌رۆكی پارتی، پاڵپشتیی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و ڕێنوێنیكردنی ئه‌ندامانی بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستووری و ڕه‌وا‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و سوود وه‌رگرتن له توانا و شاره‌زایی خه‌ڵكانی پسپۆڕ و ڕۆڵی كارایان له لیژنه جیاوازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، به په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاندووه، كه شانازی به‌وه‌وه بكه‌ن نوێنه‌ری پارتێكن له‌سه‌ر ئاستی عێراق خاوه‌نی زۆرترین كورسییه له په‌رله‌مانی عێراق.
جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕێنوێنیی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی كرد كه له په‌یوه‌ندییه‌كی باش‌دا بن و ببنه هه‌وێنی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانییه‌وه هه‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا و تاكه ئامانجیان ئه‌وه بێت به‌یه‌كه‌وه بتوانن خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌ن و بۆ سه‌رخستنی ئه‌م كاره‌شیان هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی بۆ فراكسیۆنی پارتی نیشان دا.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی پێگیری و پێڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و هه‌وڵدانی جددی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه پارتی به خه‌ڵكی خۆی داوه، دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو تواناكانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و ئامانجی سه‌ره‌كییان داكۆكیكردن بێت له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئه‌و ته‌بایی و یه‌كڕیزییه‌ی كه پێویسته له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا هه‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان، خاوه‌نی 25 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و تاكه حزبی عێراقه خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه بێت، به‌بێ هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی پێشوه‌خته، به‌و پێیه‌ی ته‌واوی لیسته براوه‌كانی دیكه، كه ژماره‌ی كورسییان زیاتره، هاوپه‌یمانیین و له چه‌ند حزب و پارت و لایه‌نێك پێكهاتوون.
ا. م