به وێنه.. پوتن پشووى هاوينى له هه‌رێمێكى وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، به‌یه‌كێك له سه‌رۆكه كاریگه‌ره‌كانی جیهان داده‌نرێت، جگه له سه‌رقاڵی به كارووباری سیاسی، گه‌لێك خولیای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هه‌ن.
پوتن حه‌زێكی بێ سنوری بۆ گه‌شت و گه‌ڕان هه‌یه، ساڵانه له ناوچه جیاكانی رووسیا پشووی هاوینه‌ی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات.
ئه‌مساڵیش له هه‌رێمی تیڤای رووسیا، كه یه‌كێكه له كۆماره‌كانی رووسیای فيدراڵ، پشووی ئه‌م هه‌فته‌ی به ده‌رفه‌ت زانی و له‌گه‌ڵ سرگێی شایگوی وه‌زیری به‌رگری رووسیا و سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری رووسیا ئه‌لیكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ، له ناو سروشتی كۆماری تیڤا پشووی هاوینی ئه‌م ساڵی به‌سه‌ر برد.
به‌شی راگه‌یاندنی كۆشكی كرێملن چه‌ند وێنه‌یه‌كی گه‌شته‌كه‌ی بڵاو كردووته‌وه، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاكانی رووسیا و جیهان.
پوتن جگه له گه‌شت و سه‌یران، هه‌ندێ خولیای ديكه‌ی هه‌ن، له‌وانه‌ش حه‌زی له ژه‌نینی موزیك و گۆرانی وتنه. هه‌روه‌ها به‌وه‌رزشكارترین سه‌رۆكی جیهانیش ده‌ناسرێت، كه یاریزانێكی ئاستبه‌رزی جۆدۆ و بۆكسێن و هۆكی یه و حه‌زی پوتن بۆ مه‌له‌وانی و راوكردن به‌جۆرێكه، كه رۆژانه كاتژمێرێك سه‌رقاڵی مه‌له‌كردنه و باكی نیه له‌وه‌ی به‌نیوه‌ڕووتی ده‌ربكه‌وێت.
ئا: خۆشه‌وی محه‌مه‌د