به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری له ته‌واوبووندایه
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی ساڵێكه كاركردن به‌بێ پچران له پرۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا، كه درێژییه‌كه‌ی 7 كیلۆمه‌تره، له نێوان شه‌قامی كۆیه و كه‌ركووك به‌رده‌وامه.
به ته‌واوبوونی ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه، هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی دیكه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی ناو شار و شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌بێت.
سه‌رتیپ سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی 120 مه‌تری له شاره‌وانی هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری له‌قۆناغی كۆتایی و كردنه‌وه‌ی به‌رووی هاووڵاتیان نزیك ده‌بێته‌وه.
كاره‌كانی ئه‌م به‌شه پێكدێت له 5 به‌رزه‌پرد و تونێل، 8 شوێنی گۆڕینی رێڕه‌وی شه‌قام، 1 پردی په‌پووله‌یی، كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی كه‌ركووك.
له‌باره‌ی كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م 7 كیلۆمه‌تره‌ی شه‌قامه‌كه، سه‌رتیپ سابیر، ئاشكرای كرد، بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 به‌رووی هاووڵاتیان بكرێته‌وه، به‌ڵام بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری باران و وه‌رزی زستان تاراده‌یه‌ك كێشه‌ی هونه‌ری درووست كردووه و كاریگه‌ربووه له‌سه‌ر كاتی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رووی هاووڵاتیان بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به سیسته‌می رووناكی شه‌قامه‌كه‌ش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تۆڕی رووناكی بۆ ته‌واوی پرۆژه‌كه داده‌ندرێت و به‌شی هه‌ره زۆری سیسته‌مه‌كه ته‌واوكراوه و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌كه‌وێته كار.
له‌باره‌ی كێشه‌ی راوه‌ستانی ئاو له هه‌ندێك شوێنی به‌شه تهواوبووهكانی پرۆژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كێشه‌كه له هه‌ندێك شوێندا هه‌بووه، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ وه‌ستانی ئاو له‌ده‌ورووبه‌ری شه‌قامه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، به به‌دواداچوونی ورد توانراوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا، بڕیاربوو له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه ئه‌نجام بدرێت، یه‌كێكیان خۆماڵی و ئهویدیكهش كۆمپانیایه‌كی بیانی بوو، له سه‌ره‌تای قه‌یرانی دارایی كۆمپانیا بیانییه‌كه كاركردنی بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه راگرت، به‌ڵام كۆمپانیا خۆماڵیهكه به 3 قۆناغ ئه‌م به‌شه‌ی له ئه‌ستۆی دابوو واخه‌ریكه به‌كۆتایی بگه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی كۆتا به‌شه وه‌ستاوه‌كه‌ی پرۆژه‌كه‌ش، سه‌رتیپ سابیر رایگه‌یاند، كاره‌كانی ئه‌و به‌شه له كۆمپانیا بیانییه‌كه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و بڕیاره بدرێت به به‌ڵێنده‌ره خۆماڵیهكه و پێشبینی ده‌كه‌ین له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئه‌م به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان رێگه‌ی كه‌ركووك و مووسڵ كۆتایی پێبێت.
ئ. م