به وێنه... رووسه‌كان خۆيان له ئاوى سارد هه‌ڵده‌كێشن
K24 – هه‌ولێر:
رووسه‌كان كه زۆرينه‌يان په‌يڕه‌وى له مه‌زهه‌بى ئه‌رسۆدۆكسى مه‌سيحى ده‌كه‌ن، شه‌وى 18/19ى كانوونى دووه‌مى هه‌موو ساڵێك جه‌ژنى نغرۆبوون يان نقوم بوون به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
رووسه‌كان له‌و شه‌وه سارده‌ى زستانى ساڵدا خۆيان له ئاوى رووبار و ده‌رياچه به‌ستووه‌كان، هه‌ڵده‌كێشن.
په‌يڕه‌وانى ئه‌و مه‌زهه‌به، بڕوايان وايه له‌و شه‌وه‌دا نورى خوداوه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت و يادى له ئاو هه‌ڵكێشانى عيساى مه‌سيحه له رووبار‌ى ئه‌رده‌ن له لايه‌ن يوحه‌ناوه.