نۆكيا8 كێبڕكێى ئايفۆن7 و گالاكسى S8 ده‌كات

وابڕياره‌ مانگى داهاتوو بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌

K24- هه‌ولێر

كۆمپانياى نۆكيا، رايده‌گه‌يه‌نێ به‌مه‌به‌ستى زيندوكردنه‌وه‌ى هێماى بازرگانييه‌كه‌يان به‌هاوكارى كۆمپانياى (HMD Global) جۆرێكى ديكه‌ى مۆبايلى زيرك، به‌ناوى (Nokia8 ) ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

دروستكردنى جۆرى ئه‌م مۆبايله‌ له‌سه‌ر سيسته‌مى ئه‌ندرۆيده‌ و كێبڕكێى ئايفۆن7 و گلاكسى S8 ده‌كات، له‌گرنگترين تايبه‌تمه‌ندييه‌كانيشى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

  • *به‌رگى مۆبايله‌كه بريقه‌داره‌‌ له‌مادده‌ى ئه‌له‌منيۆم دروستكراوه‌و، شێوازێكى جوان و سه‌رنجڕاكێشى هه‌يه‌.
  • *شاشه‌كه‌ى له‌جۆرىLCD  به‌ قه‌باره‌ى 5.3 ئينجه‌ و كوالێتيه‌كى به‌رزى هه‌يه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 2560×1440  پێكسڵ.
  • *كامێراكه‌ى له‌ماركه‌ى Carl Zeiss كارل زايسى ئه‌ڵمانييه و‌ 360 پله‌يه‌.
  • *تواناى كردنه‌وه‌ى په‌خشى راسته‌وخۆى هه‌ردوو كامێراى هه‌يه‌  له‌يه‌ك كاتدا، واتا شاشه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كات بۆ دووبه‌ش، گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى هه‌ردوو كامێراكانى‌(به‌شى پێشه‌وه‌و پشته‌وه‌) تۆمار ده‌كات.
  • *قه‌باره‌ى ميمۆرى ناوه‌وه‌ى 64 گێگابايت ده‌بێت.

وا بڕياره‌ له‌ مانگى ئه‌يلول/سێپته‌مبه‌رى داهاتوودا‌، بكه‌وێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، نرخه‌كه‌شى 700 دۆلارى ئه‌مريكى ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: العربيه‌