وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی کۆتینهۆ لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرابوو

بارسێلۆنا چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت لیڤەرپوول قازانج دەکات

K24- هەولێر

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ناوەڕۆکی ئەو مەرجانە ئاشکرا دەکات کە لە گرێبەستەکەی فیلیپی کۆتینهۆ بۆ پێدانی 40 ملیۆن یۆرۆیەکەی گرێبەستەکەی بە لیڤەرپوول دانراون.
بە گوێرەی گرێبەستەکەی کۆتینهۆ جگە لەو 120 ملیۆن یۆرۆیەی بە لیڤەرپوول دراوە، دەبێت بارسێلۆنا تاکو 100 یاری، بەرامبەر ئەنجامدانی هەر 25 یارییەک 5 ملیۆن یۆرۆ بە لیڤەرپوول بدات. واتە یەگەر کۆتینهۆ 100 یاری بە درێسی بارسا ئەنجام بدات پێویستە بلاوگرانا 20 ملیۆن یۆرۆ بە لیڤەرپوول بدات.
هەروەها بەپێی بەندێکی دیکەی گرێبەستەکەی، ئەگەر بۆ ماوەی دوو وەرز ئەگەر بارسێلۆنا بگاتە چامپیۆنزلیگ، ئەوا لە هەر وەرزێک دەبێتە بارسا 5 ملیۆن یۆرۆ بداتە لیڤەرپوول، واتە دە ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر دوو وەرز.
ئەگەر بارسێلۆناش دوو وەرز ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ئەوا بۆ هەر وەرزێک دەبێت بارسا 5 ملیۆن یۆرۆ بداتە لیڤەرپوول، کە لەم هەفتەیە کۆتینهۆ بەرامبەر 160 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە گواسترایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا.

وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی کۆتینهۆ لەگەڵ بارسێلۆنا
وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی کۆتینهۆ لەگەڵ بارسێلۆنا