لە پشت ئەم وێنانەوه چی هەیە؟
K24 – ههولێر:
هونەری وێنەگرتن لە ئێستادا بەتەنیا بەس نییە بۆ پێشکەشکردنی کارێکی جیاواز و ناوازە، پێویستە دوای ئەوە کاری چاککردن و رێکخستنی رەنگەکان و گۆڕینی دیمەنەکان و ئەو کارانەیتری پیویستە بەگوێرەی وێنەکە، بۆی بکرێت.
هەموو گۆڕانکارییەکانی وێنە، کە بە شێوەیەکی زۆر لە رێگەی بەرنامەی فۆتۆشۆپەوە دەکرێت، ئێستا بووەتە بەشێکی گرنگی هونەری فۆتۆگرافەری و یەکدی تەواو دەکەن.
ئەو وێنانەی لێرەدا دەیبینیت، کاری چەند وێنەگر و شارەزایەکی فۆتۆشۆپی جیهانین کە بەتەواوی ئەوە روون بووەتەوە کاریگەری ئەو بەرنامەیە چەند زۆر و پێویستە بۆ فۆتۆگرافەرەکان، بەجۆرێک هەرگیز باوەڕ ناکەیت ئەو وێنەیەی دەیبینیت هەمان وێنەبێت کە پێشتر گیراوە.
سەرچاوە: awebic ، brightside ، petapixel
م.ع