به وێنه.. مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ئه‌و منداڵه كورده‌ى به ده‌ستى پۆليسى به‌لجيكا كوژرا ببينه
K24 – برۆكسل:
هه‌زاران هاووڵاتى له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لجيكا، به‌شداريان له مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌يه‌ى كورد كرد، كه هه‌فته‌ى رابردوو به ده‌ستى پۆليسى به‌لجيكا كوژرا.
رۆژى (18ى ئايار/ مايۆى 2018)، منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌ى كورد به ناو‌ى مه‌ودا شامدين، له لايه‌ن پۆليسه‌وه درايه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله ئه‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ دايك و باوكى و ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌رى ديكه له ناو بارهه‌ڵگرێكدا خۆيان حه‌شار دابوو و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه له نزيك شارى مونسى باشوورى به‌لجيكا روويا.
باوكى مه‌ودا، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، هه‌فته‌ى رابردوو، پۆليسى به‌لجيكاى به تاوانبارى سه‌ره‌كى كوژرانى منداڵه‌كه‌ى زانى.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى رانيه‌ى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانين له هه‌رێمى كوردستاندا.
پۆليس راوه‌دووى په‌نابه‌رانى نا و ته‌قه‌ى له‌و بارهه‌ڵگره كرد، كه زياتر له 30 په‌نابه‌رى تێدابوو، له ئاكامدا ئه‌و منداڵه كورده به گوله‌ى پۆليس گيانى له‌ده‌ستدا.
سه‌باره‌ت به كوشتنى ئه‌و منداڵه كورده له لايه‌ن پۆليسه‌وه، وه‌زيرى ناوخۆى به‌لجيكا (يان جامبۆن) رايگه‌ياند، "ئه‌وه‌ى روويداوه كاره‌ساتبارييه و لێكۆڵينه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، داوايكردووه، لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له باره‌ى ئه‌و رووداوه بكرێت كه به "جێى داخ و په‌ژاره" وه‌سفى كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى منداڵه كورده‌كه كرد.