فڕۆكه‌یه‌ك به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی عێراقی، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه هه‌ڵفڕی، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به ناچاری گه‌ڕایه‌وه فڕۆكه‌خانه و نیشته‌وه.
ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه هی هێلی ئاسمانی عێراقی بووه به ژماره گه‌شتی (IA916)، به 98 سه‌رنشینه‌وه به‌ره‌و نه‌جه‌ف گه‌شتی كردووه، به‌ڵام له به‌رازییه‌كی زۆر باڵنده خۆیان پێدا كێشاوه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
ته‌لار فایه‌ق دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ته‌واوی سه‌رنشینان و فڕۆكه‌كه‌ش سه‌لامه‌تن، ته‌نها بۆ سه‌لامه‌تی گیانی سه‌رنشینان فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه فڕۆخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
وه‌ك له‌و وێنانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، شوێنی پریشكه خوێنی باڵنده‌كان به لاشه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه دیاره، كه له به‌رزاییه‌كی زۆر خۆیان پێدا كێشاوه.
ئ. م