بەوێنە.. ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا چۆن دەبێت؟
K24- هەولێر
رۆژی 1ی ئۆکتۆبەر کەتەلۆنیا ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی لە ئیسپانیا و راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات و ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت، دەبێتە خاوەنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خۆی.
گەرچی هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا لەلایەن فیفاوە رەزامەندیی پێدراوە ساڵانە دوو یاریی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات، بەڵام هێشتا هەڵبژاردەکە نەبووەتە هەڵبژاردەیەکی جیهانی، سەرەڕای ئەوەی چەندان ئەستێرەی بەناوبانگی هەیە و زۆرەبەیان لە ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی دەکەن.
ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت، هەڵبژاردەی کەیەلۆنیا دەتوانێت بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و یۆرۆ بکات و بە گوتەی چاڤی هێرناندێزیش، هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا دەبێتە یەکێک لە 10 بەهێزترین هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان.
هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا لە ئێستادا ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت:
گۆڵپارێز: پیپی ریێنا
بەرگری: هێکتۆر بێلێرین، جیرارد پیکێ، مارک بارترا، خۆردی ئالبا
ناوەڕاست: سێرخیۆ بۆسکێتس، سیسک فابریگاس، ئاندرێس ئینیێستا
هێرشبەر: جیرارد دیۆلۆفیۆ، پێدرۆ رۆدریگێز، بۆیان کریکیچ