به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له زاخۆ 26 كه‌س ده‌بنه قوربانی
K24 - زاخۆ:
كاتژمێر 5:20ی خووله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له ئاكامی پێكدادانی پاسێك و دوو پیكه‌ب، له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی باتڤیا له زاخۆ، 2 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 24 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بەرگری شارستانی دهۆك، ئۆتۆمبێله‌كان له كاتی رووداوه‌كه، گڕیان گرتووه، به‌هۆیه‌وه‌ش 2 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه و 24 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه، كه برینی 2یان سه‌خته.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ، رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، كه ئاواره‌كانی ده‌ڤه‌ری رۆژئاوای رووباری دیجله، له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕانه‌وه و له رێگادا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه.