نوێنه‌رانی توركیا له بوونی نوێنه‌رێكی كورد له كۆربه‌ندێكی جیهانی نیگه‌ران ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
بوونی نوێنه‌رێكی كورد له كۆڕبه‌ندێكی فه‌رمی و سیاسی جیهانیدا، كه له رۆژانی 11 تاكو 14ى نيسان له ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب سازكرا، نوێنه‌رانی توركیا نیگه‌ران ده‌كات.
بۆ یەکەمینجار لە مێژوو لەکۆڕبەندێکی فەرمی و سیاسی جیھانی‌دا، نوێنەری کوردستان و تورکیا لە یەک ریزدابوون، به‌ڵام نوێنه‌رانی توركیا به‌و كاره نیگه‌ران بوونه و نوێنه‌ره كورده‌كه‌ش وه‌ڵامی نوێنه‌رانی توركیا ده‌داته‌وه.
كۆڕبه‌نده‌كه له‌لایه‌ن لاوانی پارتی ئیستیقلالی مه‌غریب، له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سازكرابوو، تێیدا ھەردوو نوێنەری لاوانی سیاسی کوردستان و تورکیا لەیەکریزدابوون.
فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە و بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان ئامادەی کۆڕبەندەکەیە دەڵێت: "بۆ ئەوان شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو، پێی ناڕەحەت بوون، بەڵام لەنێوانماندا وتووێژێکی برایانە و دۆستانە ھەبوو و ئیشارەتم بەوەدا کە دەبێت لەمەودوا گەنجانی تورکیا رێز لەبوونی کورد بگرن، بەتایبەتی لەھەرێمی کوردستاندا کە ھەرێمێکی شەرعی و یاساییە و سەرۆکی وڵاتەکەشتان بەڕێز رەجەب تەیب ئۆردوگان چەندینجار باسی ھەرێمی کردووە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بوونی لاوی سیاسی کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتيیەکان مانای زیندووی گەلی کوردستان دەدات".
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه: "ئێمە بۆ ئەوە کاردەکەین کە گەنجانی سیاسی جیھان زیاتر بمانناسن و قبوڵمان بکەن، تا بزانن ئێمە گەلێکین ھەین و نکۆڵی لەمافی خۆمان ناکەین".
ئ. م