ئه‌و 6 ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌هۆی هه‌بوونی كه‌موكورتی له‌جه‌سته‌یان گرێبه‌سته‌كانیان ره‌ت كرانه‌وه
له راپۆرتێكدا په‌رده له‌سه‌ر شكستهێنانی به‌شێك له‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵده‌درێته‌وه كه به به چه‌ند هۆكارێكی جه‌سته‌یی و سه‌یر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان كشاونه‌ته‌وه.
فرانچیسكۆ ئیسكۆی یاریزانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له ساڵی2013 له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی چاودێری ده‌كرا، به‌ڵام دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ره‌تیان كرده‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسكۆ واژوو بكه‌ن چونكه پێیان وابوو سه‌ری ئیسكۆ زۆر گه‌وره‌یه و له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی ناگونجێت و به‌هۆی سه‌رییه‌وه ناتوانێت ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات.
پێچه‌وانه‌ی ئیسكۆ له‌كاتی لاوێتیدا ئۆڵۆمپیك لیۆنی فره‌نسی به‌نیازبوون ئه‌نتوان گریزمانی یاریزانی ئێستای ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته و له‌شی بچوو و لاواز بوو ره‌تیان كرده‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ بكه‌ن و ریال سۆسیداد به‌خۆرایی بردییه ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌ی دوای به‌سه‌ر بردنی 9 ساڵ ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه به 3 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه كرد.
خۆردی ئه‌لبای یاریزانی باڵی چه‌پی بارسێلۆنا به‌هۆی لاوازی جه‌سته‌ی له ئه‌كادیمیای لاماسیا وه‌ده‌رنرا و له ساڵی2005 په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی كۆرنێلا كرد و پاشان به شه‌سه‌د هه‌زار یۆرۆ گواسترایه‌وه ڤالێنسیا و له‌وێش به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی بارسێلۆنای ناچار كرد له ساڵی2012 چوارده ملیۆن یۆرۆ له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆردی ئه‌لبا خه‌رج بكه‌ن و تا ئێستاش له یانه‌كه به‌رده‌وامه.
پێچه‌وانه‌ی خۆردی ئه‌لبا، خامێس رۆدریگێزی كۆڵۆمبی له ساڵی2009 به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی له لایه‌ن یانه‌ی پالمێراسی به‌رازیلی گرینگی پێ نه‌درا و ناچار بوو یانه‌كه جێبهێڵێت پاشان خامێس به 75 ملیۆن یۆرۆ له ساڵی2014 له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسا گواسترایه‌وه ریال مه‌درید و بووه گرانترین یاریزانی كۆڵۆمبی له مێژوو پالمێراسیش ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی له كیسی خۆیدا.
لۆرێنزۆ ئینسینی باڵای ته‌نیا 163 سانتیمه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ر ماوه‌ی جارێك له یانه‌یه‌ك ده‌بینرا، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی ناپۆلی نرخی ئه‌و یاریزانه‌ی نه‌زانی و به 7 ملیۆن یۆرۆ له ساڵی 2012 له پێسكاراوه گواستییه‌وه ریزه‌كانی و ئێستا ئه‌و یاریزانه له بۆرسه‌ی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆی له‌سه‌ره.
ئارسێناڵ چه‌ندین جار هه‌وڵیدا داڤید سێلڤا بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام هه‌موو كات به‌هۆی لاوازی جه‌سته‌ی پسپۆرانی گانه‌رز ره‌تیان ده‌كرده‌وه سێلڤا بۆ یاریكردنی پرێمه‌رلیگ شیاو بێت و لێی كشانه‌وه، سێلڤا ساڵی2010 به‌رامبه‌ر 32 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه مانچێسته‌ر سیتی و له‌كۆی 321 یاری له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی 52 گۆڵی بۆ كردووه و 109 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووه.