ئەو 5 ئەستێرەیەی له 2017 به وازهێنانیان هه‌وادارانیان خه‌مناك كرد
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رزی رابردوو، چه‌ندان ئه‌ستێره و جه‌نگاوه‌ری دێرین قاچه‌كانیان له یاریگه وه‌رزشییه‌كانیان كێشایه‌وه و به‌یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و خه‌مێكی زۆریان خسته دڵی هه‌وداره‌كانیان.
1ـ چاڤی ئەڵۆنسۆ: ناوه‌ڕاستکاری ئیسپانی، وەک ئەندازیاریک لە نێو یاریگادا دەبینرا، له یانه‌ی ریال سوسیداد ده‌ركه‌وت، دواتر بۆ یانەکانی لێڤەرپول، ریال مەدرید و بایەر میونشن تاقیكرده‌وه، چەندین ناسناوی جیھانی و ناوخۆی بردۆتەوە، لەگەڵ لێڤەر پول و مێرێنگی دووجار چامپیۆنزلیگی بردۆتەوە، بۆ نیشتمیانەکەشی جگە لە ناسناوی نەتەوەکانی ئەورووپا, جامی جیھانی 2010ـی لە باشووری ئەفریقیا بەدەستھێنا.
2ـ فلیپ لام: بەرگری راستی ئەڵمانەکان، بە ھێمنی و خێرایییه‌كه‌ی جیهانی سه‌رسام كرد بوو، توانی چەندین ناسناو لە نێوخۆ و دەرەوە بباتەوە، دیارترینیان مۆندیالی 2014 بەرازیل بوو، فلیپ لام كۆتاییه‌كی جوانی به‌تۆپی به‌خشی، به‌وپێیه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارتێكی سوور وه‌ربگرێت ته‌مه‌نی یاریكردنی ته‌واو كرد.
3ـ ماکسوێل: بەرگریكاری باڵی چەپی برازیل، بۆ یانەکانی پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا و ئینته‌ر میلان یاریی کردووە و خاوەنی چەندان دەستکەوتە.
4- مارتن دێمیکلیس: بەرگریکاری ئارجێنتینا، بۆیانەکانی بایرمونشن و مانچێستەر سیتی و مالاگا, یاریی کردوو، خاوەن جەستە و توانایەکی بەھێز بوو، بە تایبەت لە پچراندنی ھێرشەکان.
5ـ فرانسیسکۆ تۆتی: ئەستێرە و ناوەڕاستکارەکەی ئیتاڵیا، سەرکردە و دروستکەری یاریی بوو، له هاوینی ئه‌مساڵ چیرۆكی 25 ساڵ یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما به‌كۆتا هێنا و به فه‌رمی وه‌ك ستافی كارگێری یانه‌ی گۆرگه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م