به وێنه... ئه‌و وه‌رزشكار و كه‌سایه‌تییانه‌ی قژیان چاندۆته‌وه
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرتێكدا ناوی ئه‌و راهێنه‌ر و یاریزانان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییانه بڵاو كردۆته‌وه كه قژی خۆیان ڕواندۆته‌وه، دیارترینیان واین روونی و ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ـیه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ش دوای ئه‌وه هات كه خۆزێ مۆرینهۆ له دوایین پرێس كۆنفرانسیدا گاڵته‌ی به قژ چاندنه‌وه‌كه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كرد و گوتی: نامه‌وێت خه‌م بخۆم و وه‌ڵامی كۆنتی بده‌مه‌وه، نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌و قژم بڕوتێیته‌وه و دواتر بیچێنمه‌وه.