له ژیانی ڤیدال 6 كاره‌ساتی ئابڕووبه‌ری روویداوه
له ڕووی ئاستی یاریكردن و توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئارتورۆ ڤیدال رۆڵێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و یانانه گێراوه كه یاری بۆ كردوون، له هاوینی ئه‌مساڵیش ئه‌م یاریزانه سه‌رنجی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆخۆی راكێشا و بایرن میونشنی به‌ره‌و لالیگا جێهێشت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی ئه‌م یاریزانه پڕبووه له كێشه و ده‌رده‌سه‌ری.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا به‌پشتبه‌ستن به چه‌ندان سه‌رچاوه، 6 رووداوی ئابڕووبه‌ری له باره‌ی ژیانی ئارتورۆ ڤیدال بڵاو كردۆته‌وه.
1ـ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پۆلیس
له مۆندیالی 2007 بۆ ئاستی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه له وڵاتی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه چوو، ئارتورۆ ڤیدال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به‌شداریی كرد، له‌م پاڵه‌وانێتییه ڤیدال به‌ره‌نگاری پۆلیسی ئه‌و وڵاته بووه‌وه و به تاوانی هێرشكردنه سه‌ر پۆلیس ده‌ستگیر كرا.
2ـ خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان
له نۆڤێمبه‌ری 2011، ئارتورۆ ڤیدال، گۆنزالۆ خارا، جان بۆسیجۆر و كارلۆس كارمۆنا و خۆرخی ڤاڵدیڤیا تا دره‌نگه‌شه‌و له یانه‌كانی شه‌وانه رایانبوارد بوو، به‌هۆی خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بێهۆش ببوون و دره‌نگ په‌یوه‌ندییان به كه‌میپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی كرد بوو، به‌مه‌ش راهێنه‌ر بۆ 20 یاری ئه‌م یاریزانانه‌ی سڕ كرد، دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنیان كرد سزایه‌كه‌یان بۆ 5 یاری كه‌م كرایه‌وه.
3ـ سه‌رخۆشبوون له‌گه‌ڵ سه‌ماكارێك پێش دوو گرینگ‌ترین یاری وڵاته‌كه‌ی
له یولیۆی 2013، نماییشكاری به‌ناوبانگی كۆلۆمبی (مۆنیكا خیمینێز) ڤیدیۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئارتورۆ ڤیدال و گاری میدیل بڵاو كرده‌وه پێش یاری چیللی به‌رامبه‌ر پاراگوای و بۆلۆڤییا، له ڤیدیۆیه‌كه‌دا به ڕوونی دیاره كه ڤیدال سه‌رخۆشه.
4ـ گه‌شتی ڤیدال بۆ شوێنێكی له‌شفرۆشی
له ئۆكتۆبه‌ری 2013، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی سه‌ركه‌وتنی بۆ مۆندیالی 2014 مسۆگه‌ر كرد، له‌وكاته‌دا ده‌بوو ڤیدال كۆتایی به‌پشووه‌كه‌ی بێنێت و بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی یوڤێنتۆس، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پشووه‌كه‌ی بۆ رۆژێك درێژ كرده‌وه و دره‌نگتر گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌ی تا به‌ره‌بانی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه رایبواردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه رۆژی دواتر یوڤێنتۆس یارییه‌كی گرینگی به‌رامبه‌ر رۆما هه‌بوو.. وێنه‌كانی ڤیدال له یانه‌كانی شه‌وانه بووه مانشێتی سه‌ره‌كی میدیاكانی ئیتاڵیا.
5ـ به سه‌رخۆشی خه‌ریك بوو ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسی
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مریكای 2015، ئارتۆرۆ ڤیدال به‌هۆی خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆری مادده كحولییه‌كان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا، ڤیدال به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سزا نه‌درا، به‌ڵام له‌به‌رده‌م میدیاكان داوای لێبوردنی كرد و داوای له راهێنه‌ر و یاریزانان و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد لێی خۆشبن.
6ـ شه‌ڕی له گازینۆ
له ئه‌یلوولی 2017، ئارتورۆ ڤیدال له گازینۆیه‌ك له سانتیاگۆی پایته‌ختی چیللی تا به‌ره‌به‌یانی خه‌ریكی گره‌و و یاریكردن بووه، دواتر له‌گه‌ڵ كه‌سانی نێو گازینۆیه‌كه كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ندان بوتڵی شووشه ڕاده‌وه‌شێنێت، ته‌نانه‌ت دادگای ئه‌ڵمانیا داوای كرد ئه‌و یاریزانه كه له بایرن میونشن یاری ده‌كرد 10 ساڵ زیندانی بكرێت.