بە وێنە.. مێسی خەڵاتی بە رەوشتترین یاریزانی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگە پێبەخشرا

لە لایەن فیدراسیۆنی یاریزانانی بارسێلۆناوە

K24- هەولێر

لیۆنێل مێسی بە رەوشتترین یاریزان دەستنیشانکرا و خەڵاتی یاریی خاوێنی پێبەخشرا.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا لیۆنێل مێسی لە لایەن فیدراسیۆنی یاریزانانی بارسێلۆناوە خەڵاتی بە رەوشتترین یاریزانی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگەی پێدرا و وەکو سیمبولی یاریی خاوێن خەڵاتکرا، کە بە ئامادەبوونی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنی یاریزانانی بارسێلۆناوە خەڵاتەکەی پێدرا.

لیۆ لە هەژماری فەرمی خۆی وێنەکانی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە بڵاوکردووەتەوە و سوپاسی فیدراسیۆنەکەی کردووە بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە.

مێسی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە
مێسی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە
مێسی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە
مێسی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە