پیاوێك تیمساحێكی كردووه‌ته ئاژه‌ڵی ماڵی و به‌خێوی ده‌كات
24K - هه‌ولێر:
"جۆی هێنی" پیاوێکی ئەمەریکییه لە ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا ده‌ژیت، ئه‌و پیاوه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا تیمساحێك به‌خێو ده‌كات و هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی لێی ده‌ڕوانێت:
جۆی ده‌ڵێت: " تیمساحە ماڵییەکەم خه‌مۆكییه‌كه‌ی له‌بیر بردوومه‌ته‌وه".
جۆی تیمساحەكه‌ی ناو ناوه "واڵی - wally"، درێژییه‌كه‌ی مەتر و نیوێك ده‌بێت، وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ماڵی راهێنان به تیمساحه‌كه کراوە و مۆڵەتی هەیە، هەرچەندە گەورەیە، به‌ڵام پێده‌چێت زۆر حەزی لە ئامێزگرتن بێت.
جۆی تەمەنی 62 ساڵە و دەڵێت: "دوای ئەوەی لەگەڵ دکتۆری دەروونیم قسەم کردووە و گوتوومە دەمەوێت لە جیاتی دەرمان، ئاژەڵێك بەخێو بکەم، رەزامەندی دا و رێگه‌ی پێدام كه واڵی به‌خێو بكه‌م".
ئەم تیمساحە له ته‌مه‌نی 14 مانگییه‌وه لە دەرەوەی شاری ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدا دۆزراوه‌تەوە و ئێستاش روو لە گەشەکردنە، به گوێره‌ی شاره‌زایانی بواره‌كه، به‌تایبه‌ت جۆره‌كانی تیمساح، ره‌نگه درێژی ئه‌و تیمساحه به گوێره‌ی ته‌مه‌ن بگاته 5 مه‌تر.
جۆی دەڵیت:" تاکو ئێستا گازی لەکەس نەگرتووە و لە پشیلەش دەترسێت".
هەرچەندە ئەو دەزانێت تیمساح ئاژەڵێکی دڕندەیە و دەتوانێت قۆڵی له بنه‌وه دەربێنێت، بەڵام دەڵێت: "تاکوو ئێستا هیچ شتێکی خراپ رووی نەداوە تاکوو لێی بترسم".
جۆی هێنی هەندێکجار واڵی لەگەڵ خۆی دەباتە شوێنە گشتییەکان وەكوو خانه‌ی بەساڵاچووان یان شوێنی یاری بەیسبۆڵ، یەکێك لە ژنەکانی خانه‌ی بەساڵاچووان دەڵیت:"واڵی wally وەکوو سەگ وایە، حەزی لە باوش گرتنە".