قوتابییه‌كی به‌شی میكانیك له پارچه‌ی كۆنه و شكاو رۆبۆتۆێك درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێناس قه‌سیم، كچه قوتابییه‌كی به‌شی میكانیكی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه له شاری هه‌ولێر، ماوه‌ی 3 مانگ سه‌رقاڵی درووستكردنی رۆبۆتێك بووه، كه شۆفڵێكه و له پارچه ئاسنی شكاو درووستی كردووه‌ته‌وه.
رێناس باس له حه‌زی خۆی بۆ درووستكردنی رۆبۆت ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێت، شۆفڵه بچووكه‌كه، هەمان تایبەتمەندی شۆفەڵی ئاسایی هەیە و 3 مانگ سه‌رقاڵی درووستكردنی بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مامی ئاسنگه‌ره و لە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان یارمەتی داوه، هەموو پارچەکانیشی لە ناوچه‌ی پیشه‌سازی هێناوه كه لەوێ فڕێداربوون و دووباره به‌كاری هێناونه‌ته‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ڕۆبۆتەکە وەکو شۆفڵی ئاسایی، 6 جووڵەی هەیە و بە کۆنتڕۆڵی کارەبایی کاردەکات، جەستەکەی ئاسنە و بۆ جووڵە پێکردنیشی، دینەمۆیه‌کی 12 ڤۆڵتی بەکارهێناوە.
رێناس باس له‌وه‌ش ده‌كات، رۆبۆته‌كه‌ی له فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به رۆبۆت له كۆلێژی ئه‌ندازیاری و پێشه‌نگای سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌شداری كردووه.
هاوكات كچانیش هانده‌دات له هیچ بوارێك سڵ نه‌كه‌نه‌وه و نه‌ترسن و ده‌ڵێت: "من لەبواری ئەلیکترۆنیات بەردەوام دەبم و لەداهاتووش دەمەوێ کاری زۆر گەورەتر بکەم".
ئ. م