بارسێلۆنا خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه و ته‌نیا 3 یاریزانی كردۆته ئامانج
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان كه كه‌متر له 2 مانگی ماوه، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ستپێكردووه، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیاش بارسا له نێوان 3 یاریزان ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ی دووانیان مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 27 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش بڵاوبۆته‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌وڵ بۆ 3 یاریزان ده‌دات كه له خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
كریستیان ئه‌ریسكۆنی دانیماركی، سه‌رووی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی كردووه كه له لایه‌ن ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا داواكراوه، به گوێره‌ی به‌رپرسانی بارسا ئه‌م یاریزانه تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌راستكار و هێرشبه‌ری تێدایه و ده‌توانێت قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی نێیمار بكاته‌وه.
ئه‌ریكسۆنی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، رۆڵێكی كاریگه‌ری له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك بۆ مۆندیال بینی و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆتێنهام له 2020 كۆتایی دێت.
مه‌سعوود ئۆزیل پێشتر ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له لالیگا به درێسی ریال مه‌درید تاقی كردۆته‌وه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ كۆتایی دێت، ئه‌م یاریزانه له لایه‌ن كارگێرانی بارسا به باشترین یاریزان ده‌زانن بۆ پاڵپشتیكردن و دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری مێسی.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، بارسێلۆنا به 20 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی ئۆزیل نزیك بۆته‌وه و باشترین بژارده‌یه بۆ ڤاڵڤێردی، چونكه به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ نه‌كردووه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌م پاڵه‌وانێتییه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز یاری بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی هاوینی رابردوو له كڕینی فلیپی كۆتینهۆ شكستی هێنا، چونكه یانه‌ی لیڤه‌رپوول داوای 150 ملیۆن یۆرۆی ده‌كرد و بارسا ئاماده نه‌بوو له 120 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ ته‌رخان بكات، ره‌نگه ئه‌م یاریزانه بژارده‌ی ڤاڵڤێردی بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو، چونكه ئه‌و یاریزانه له ئه‌گه‌ری هاتنی له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ بارسا ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ یاری بۆ بارسا بكات، چونكه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی هه‌مان پاڵه‌وانێتی كردووه،به‌ڵام له‌هه‌موو بارودۆخێكدا ئه‌م یاریزانه ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رپرسانی بارسایه.