له رۆژی ڤالانتاین دوو یاریزانی كورد خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر دووپات ده‌كه‌نه‌وه
نه‌وزاد شێرزاد كاپتنی تیپی تۆپی باله‌ی عێراق له رۆژی خۆشه‌ویستی په‌یامێك بۆ هاوژینه‌كه‌ی ده‌نێرێت و خۆشه‌ویستی خۆی به‌شێوازێكی جیاواز بۆ دووپات ده‌كاته‌وه.
نه‌وازد شێرزاد ئه‌ستێره‌ی باله‌ی كوردستان و عێراق ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خاتوو ئاڵا دێده‌وان یاریزانی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر هاوسه‌رگیریان كرد و هه‌ردووكیان له رۆژی 14/2 كه رۆژی خۆشه‌ویستییه به پۆشینی جلوبه‌رگی سوور خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر دووپات كرده‌وه.
نه‌وزاد شێرزاد له ئه‌كاوتنی خۆی له فه‌یسبووك له رۆژی خۆشه‌ویستی بۆ ئاڵای هاوژینی ده‌نووسێت: خۆشه‌ویستی یه‌ك رۆژ نییه، چونكه رۆژێك كۆتایی دێت، خۆشم ناوێی به ئه‌ندازه‌ی خۆر، چونكه خۆر ئاوابوونی هه‌یه، به‌ڵكو خۆشم ئه‌وێی قه‌ده‌ر نیگاكانت كه هیچ كاتێك كه‌م ناكات.