ریال مەدرید خەریکە پەنجەی پەشیمانی بۆ دوو هێرشبەری پێشووی بگەزێت

ئالڤارۆ مۆراتا و ماریانۆ دیاز گۆڵیان لە سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید زیاتر کردووە

K24- هەولێر

بەهۆی دوورکەوتنەوەی کەریم بێنزێما بەهۆی پێکانەوە و تەواو نەبوونی سزایەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ریال مەدرید رۆژی یەکشەممە لە گەڕی چوارەمی لالیگا دەبێتە میوانی ریال سۆسیداد و زینەدین زیدان دوای دوو یەکسانبوونی لەسەر یەک بەبێ هێرشبەر دەبێت بۆ سەرکەوتن بگەڕێت.
ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە بۆرخا مایۆرالی بەرامبەر 8 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتە لیۆنی فڕەنسی و ئالڤارۆ مۆراتاش بەرامبەر 62 ملیۆن یۆرۆ بەرەو چێڵسی مەدریدی بەجێهێشت، کەچی زیزۆ بەهۆی نەبوونی هێرشبەری سەرە رم، بۆ یارییەکەی سۆسیداد ناچار دەبێت وەکو هیڕشبەری سەرە ڕم پەنا بۆ بۆرخا مایۆرال یانیش گاریس بەیل ببات.
سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا تاکو ئێستا دوای تێپەڕبوونی سێ گەڕ تەنیا شەش گۆڵیان کردووە، کەچی مۆراتا و ماریانۆ لەگەڵ یانە نوێیەکانیان لە پرێمەرلیگ و لیگ1 تاکو ئێستا ٧ گۆڵیان کردووە.
مۆراتا لە چوار یاری سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی درووستکردووە و لە هەر 93 خولەکێک گۆڵێکی کردووە، ماریانۆ دیازیش لە پێنج یاری چوار گۆڵی لە لیگ1 کردووە، واتە رێژەی گۆڵێک لە هەر 92 خولەکێکدا.
کەچی کەریم بێنزێما لە کۆی ئەو 206 خولەکەی لەم وەرزەی لالیگا بەشداریی کردووە، نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.
ریال مەدرید خەریکە بەهۆی ئەو 70 ملیۆن یۆرۆیەی لەم هاوینە بەرامبەر فرۆشتنی مۆراتا و دیاز دەستی کەوت، پەنجەی پەشیمانی بگەزێت.

ئالڤارۆ مۆراتا
ئالڤارۆ مۆراتا
ماریانۆ دیاز
ماریانۆ دیاز