عه‌فرین زه‌ماوه‌ند ده‌گێڕێ
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵكی عه‌فرین بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی سوپای توركیا و ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناو كۆڵان و سه‌نته‌ری شاره‌كه و به شایی و ده‌هۆڵ و زورناوه وه‌ك هێمایه‌ك بۆ به‌رده‌وامی ژیان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 16 رۆژه سوپای توركیا له ز‌ه‌مین و ئاسمانه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له 150 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون ده‌یان شه‌ڕڤان گیانیان له ده‌ستداوه‌و ده‌یان و سه‌ربازی تورك و چه‌كداری میلیشیاكانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون.
به‌ڵام خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌یانه‌وێت به رێگای شایی و ئاهه‌نگگێڕان نیشانی بده‌ن كه ژیان له شاره‌كه‌دا به‌رده‌وامه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بژین و سه‌ركۆنه‌ی ھێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.