سروشت و ژیان لەسەر دەریای ناوەڕاست لەچاوی کامێرای وێنەگرێکی کوردەوە
K24 – هه‌ولێر:
ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌که‌وێته باشووری ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ و کیشوه‌ری ئه‌وروپا، کیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌که‌وێته باشوورییه‌وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که 24 ده‌وڵه‌ت سنووری هاوبه‌شی ئاوییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ریایه. هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیه‌که‌ی وایکردووه که ببێ به یه‌کێک له گرنگترین ڕێڕه‌وه ئاوییه‌کان بۆ کاری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئا‌وی و ده‌ستکه‌وتنی سامانی ماسی له نێوان هه‌رسێ کیشوه‌ری (ئا‌سیا - ئه‌وروپا - ئه‌فریقا).
له مێژوویشدا چه‌ندین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌که‌ناره‌وه‌کانیدا دامه‌زراوه، که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده جیهانیان به‌ڕێوه بردووه. ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ڕووی زانستی جوگرافییه‌وه به‌شێکه له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سى هه‌رچه‌نده له‌ڕواڵه‌تدا وه‌ک ده‌ریایه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌که‌وێت، چونکه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی (جبل طارق)ه‌وه، که به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه بۆ ته‌نیا 14کم به‌ستراوه‌ته‌وه به زه‌ریای ئه‌تڵه‌سييه‌وه.
ڕووبه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست 2 مليۆن و 500 هه‌زار کيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. (کالیبسۆ) قووڵترین خاڵ و جێگه‌ی ده‌ریاکه‌یه که (5267 )مه‌تره. به‌درێژایی ڕووبه‌ره که‌ناراوییه‌کانی سه‌دان شاری گه‌شتیاری دروستبووه که سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی داهاتی گه‌شتیارین بۆ ووڵاته‌کانیان.
سەرچاوە : Wikipedia
فۆتۆکان : کاروان یارە