نوێترین وێنه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له ئه‌ڵمانیا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
نوێترین وێنه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بڵاوده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، گه‌یه‌نرایه ئه‌و وڵاته.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كۆسره‌ت ره‌سووڵ، به یاوه‌ری پزیشكه‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ده‌سووڕێنه‌وه و پێده‌چێت باری ته‌ندرووستی به‌ره‌و باشتر چووبێت.
پێشتر به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، دواتریش بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا.
له ئێستاشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، باری ته‌ندرووستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگیره، به‌ڵام تا ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه.