به وێنه.. حه‌وته‌مين مه‌راسيمى ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ كۆتا هه‌ينى مانگى ئۆكتۆبه‌ر، حه‌وته‌مين ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرى پايته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نجامى ماراسۆنه‌كه به‌م جۆره بوو:
ئاستی پیاوان (پێشبڕكێی 42 كیلۆمه‌تری)
پله‌ی یه‌كه‌م: موسته‌فا فه‌رهاد ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خه‌ڵكی ئامه‌دی باكووری كوردستانه.
پله‌ی دووه‌م: عه‌لی ئه‌حمه‌د
پله‌ی سێیه‌م: رائید ئیبراهیم
ئاستی خانمان (پێشبڕكێی 42 كیلۆمه‌تری)
پله‌ی یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ل خدر خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه و یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه.
ئاستی پیاوان (پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تر)
پله‌ی یه‌كه‌م: حوسێن عه‌زیزی وه‌رزشوانێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
پله‌ی دووه‌م: محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا
پله‌ی سێیه‌م: حه‌سه‌ن عیسام محه‌مه‌د پله‌ی سێیه‌می برده‌وه
ئاستی خانمان (پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تر)
پله‌ی یه‌كه‌م: فه‌ره‌حناس سدیق خانمێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه
پله‌ی دووه‌م: رێناس سه‌عید نیشته‌جێی شاری سلێمانییه و یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی سیروانی نوێیه.
پله‌ی سێیه‌م: سارا سه‌باح له به‌غداوه به‌شداریی ماراسۆنه‌كه‌ی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زوهدی سه‌دره‌دین كه پارساڵ به جلوبه‌ری كوردی به‌شداریی له ماراسۆنه‌كه كرد بوو، ئه‌مساڵ پله‌ی دووه‌می له پێشبڕكێی 4 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا.
فۆتۆ: كارزان كه‌ريم بايز