به وێنه: تونێلێكى گه‌وره‌ى چه‌كداره ئيسلامييه‌كانى غوته دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "وه‌ته‌ن"ى سووريا بڵاويكرده‌وه، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات تونێلێكى گه‌وره‌ى چه‌كداره ئيسلامييه‌كانيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه ئۆتۆمبێل پێيدا هاتوچۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، تونێله‌كه له ناوچه‌ى "عه‌ين ترما" له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، به ئۆتۆمبێل له ناو ئه‌و تونێله‌دا هاتوچۆيان كردووه.