به وێنه... نهێنی نازناوی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ
ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ، به‌هۆی ئاستبه‌رزییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه‌كانیان له لایه‌ن میدیاكان و هانده‌رانه‌وه ناسناوی تایبه‌تیان پێ به‌خشراوه، له‌پشت هه‌ریه‌ك له‌م نازناوانه هۆكاری خۆی هه‌یه.
1ـ لیۆنێل مێسی ـ نازناوی (چێچ و ئه‌سپی): مێسی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كورترین مه‌وادا توانای بڕینی یاریزانانی هه‌یه ئه‌م نازناوه‌یان پێ به‌خشیوه كه به واتای (چێچ) دێت كه گیانله‌به‌رێكی ورده و ده‌توانێت له هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكه‌وه بچێته ژووره‌وه.
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ مووشه‌كه‌كه‌ی مادێرا: ئه‌م ئه‌ستێره پورتوگالییه به‌هۆی خێراییه‌كه‌ی و توانای خۆهه‌ڵدان بۆ لێدانی سه‌ر ئه‌م نازناوه‌یان به باڵای دا گوتووه، كریستیانۆیان به مووشه‌ك چوواندووه و مادێراش شارێكه له پورتوگال كه شوێنی له دایكبوونی كریستیانۆیه.
3ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ـ فیراری: ئه‌م هێرشبه‌ره میسرییه كاتێك تۆپ ده‌گاته ژێر قاچه‌كانی به‌خێراییه‌كی له راده‌به‌ده‌ر پێشڕه‌وی ده‌كات و راده‌كات، بۆیه نازناوی فیرارییان داوه‌ته پاڵ فیرعه‌ونه میسرییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول.
4ـ لویس سوارێز ـ هه‌ڵگری ده‌مانچه: به‌هۆی شێوازی ئاهه‌نگێرانی له كاتی گۆڵكردن ئه‌م ناسناوه‌یان به هێرشبه‌ر ئۆروگواییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌خشیوه.
5ـ ئه‌ندرێس ئینیێستا: نیگاركێش: به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هونه‌رێكی به‌رزی یاریكردنه و له‌ڕووی ته‌كتیكییه‌وه زۆر جیاوازه و له‌ژێر قاچه‌كانی به‌هره‌یه‌كی زۆر كۆبۆته‌وه، بۆیه ناسناوی نیگاركێشیان له نێو یاریگه به ئینیێستا به‌خشیوه.
6ـ لوكا مۆدریچ ـ موزیكژه‌نی موزارت: به‌هۆی ئاستبه‌رزی له نێو یاریگه و له‌سه‌رخۆیی و شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ی نازناوی مووزیكژه‌نی كۆچكردووی به ناوبانگی جیهان (ڤۆڵفگانگ مۆزارت)ـی نه‌مساویان پێ به‌خشیوه كه به‌هۆی مووزیك و ژه‌نینی پیانۆ ناوبانگێكی گه‌وره‌ی له جیهان دا هه‌یه.
7ـ جیرارد پیكێ ـ سه‌رۆك: ئه‌م به‌رگریكاره‌ی بارسێلۆنا چه‌ندان جار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له دوای وازهێنانی له یاریكردن حه‌ز ده‌كات ببێته سه‌رۆكی بارسێلۆنا، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی رۆڵگێرانی له جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا به سه‌رۆك بانگی پیكێ ده‌كه‌ن و له لایه‌ن هانده‌ران و میدیاكانه‌وه ناوی ده‌به‌ن.