به وێنه.. شوێنه‌وارى بۆمبابارانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ببينه
K24 – هه‌ولێر:
هێرشه ئاسمانى و زه‌مينييه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى بۆ سه‌ر عفرين به‌رده‌وامن و له به‌رامبه‌ريشدا ژماره‌ى قوربانييه‌كان له هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى كه زۆربه‌يان ئافره‌ت و منداڵن تا دێت زياتر ده‌بێت.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه ده‌يه‌م رۆژييه‌وه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.