دووه‌م كۆنفرانسی ساڵانه‌ی هەژار موكریانی لە مەهاباد به‌ڕێوه‌چوو
K24 - مه‌هاباد:
بە بەشداری پارێزگاکانی لووڕستان، ئیلام، سنە و ورمێ دووهەمین كۆنفرانسی ناوچەیی ساڵانەی زانستی و ئەدەبی لە مەهاباد بەڕێوەچوو.
قاسم تاباك، گوتەبێژی كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد بە نیازن له‌مه‌ودوا، بە شێوەیه‌كی زانستییانە هەموو ساڵێك لە سەر کەسایەتییەکی گەورەی کورد، خوێندنەوەی زانستیانەی سەردەم بۆ بەرهەمەکانیان ئەنجام بدەن.
كۆنفرانسه‌كه دوای بانگه‌وازی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌هاباده بۆ نووسینی وتار و نزیكه‌ی 43 وتار گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئه‌نجوومه‌نه‌كه و له دوو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌ش، 8 وتار خوێندرانه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، تەوەری سه‌ره‌كی گشت وتارەکان لە سەر بەرهەمەکانی مامۆستا (هەژاری موكریانی) بوونه و خوێندنەوەی زانسیتیانەیان بۆ کراوه و شیکراونەته‌وە.
ئ. م