مەسروور بارزانی بەشداری لە پرسەی عەزیز شێخ رەزا دەکات

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یه‌كه‌م رۆژی پرسەی شێخ عەزیز شێخ رەزا، سەرۆکی پێشووی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، له‌گه‌ڵ چەندین بەرپرسی باڵای سیاسی و حکوومی و کەسایەتی دیكه‌، بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.

عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى رۆژى 22ى ئادار 2018، له‌ ته‌مه‌نى 79 ساڵیدا له‌ وڵاتى سوید كۆچی دوایی كرد.

رۆژی 28ی ئادار له‌ رێوڕه‌سمێکی جەماوەری لە شاری رانیە بەخاکسپێردرا.

ا. م