ئەو 5 یاریزانانەی پەنجەی پەشیمانیان بە مۆرینھۆ گەست
خۆزێ مۆرینھۆى پورتوگالى راھێنەرێکی تایبەتمەندە، لە ھەموو ڕووييه‌کەوە بە تایبەت لە پەڵکێشکردنی یاریزان بۆ تیپەکەی و بەرێکردنی ئەو یاریزانەی کە سوودی لێنابینێ، بەڵام ھەندێجار لە فرۆشتنی یاريزانان كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌وه، ده‌ستبه‌ردارى ياريزانه‌كه بووه، دواتر لە فرۆشتنی پەشیمان بۆته‌وه و هه‌وڵى كڕينى داوه‌ته‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا ئەو یاریزانانە ده‌خه‌ينه‌ڕوو لە دوای رزگاربوونيان لە دەستی مۆرینھۆ بوونەتە ئەستێرە.
1ـ رۆمێلۆ لۆکاکۆ: ئه‌م ياريزانه دووجار لە ژێر دەستی مۆرینھۆ لە یانەی چێڵسی یاریی کردووە، جاری یەکەم بە خواستن دایە ئێڤەرتۆن، توانی 15 گۆڵ تۆماربکات، دواتر مۆرينهۆ رازی بوو بە یەکجاری بیفرۆشێتە ئێڤەرتۆن، كه‌چي له هاوينى رابردوو بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بۆ مانچێستەر یونایتدی گواستەوە.
2ـ کیڤن دێبڕۆین: ئه‌م ناوه‌راستكاره به‌لجيكايه لە چێڵسی له ژێر دەستی مۆرینھۆ بوو، بەڵام مۆرينهۆ پێی دەگوت منداڵیکی بێزارکەر، بۆيه بەیەکجاری فرۆشتييه يانه‌ي ڤۆڵفسبۆرگى ئه‌ڵمانيا، دواتر مانچێستەر سیتی بە بڕی 54.5 ملیۆن پاوەند گواستیەوە ریزەکانی، ئێستاش باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستي 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌ورووپا پێش ليۆنێل مێسى كه‌وتۆته‌وه له‌ڕووى زۆرترين (ئاسيست) له ئه‌ورووپا.
3ـ لیۆرناردۆ بۆنۆچی: ئه‌م به‌رگريكار له‌سه‌رده‌مي مۆرینھۆ ياريزانى ئينته‌ر ميلان بوو، مۆرينهۆ پێيوا بوو زیادەیە، ساڵی 2009 هه‌رزانفرۆشى كرد رێگەیدا بە بڕی 3.4 ملیۆن یۆرۆ, بچێتە یۆڤێنتۆس، پاشان بۆنۆچی توانی لەگەل خانمە پیرەکە 6 ناسناوی کالچیۆ بباتەوە و یەکێکە لە باشترین بەرگەریکەرەکانی جیھان.
4ـ محەمەد سەڵاح: ئه‌م هێرشبه‌ره میسرییه له‌سه‌ر خواستی مۆرینهۆ له یانه‌ی بازل گواسترایه‌وه چێڵسی، به‌ڵام سپێشه‌ڵ وه‌ن هیچ دەرفه‌تێکی ئەو لە چێڵسی بۆ نه‌ره‌خساند، دواتریش بە خواستن ڕووی لە فیۆرێنتینا و رۆما کرد، بەھۆی ئاست بەرزی له‌گه‌ڵ گورگه‌كانی پایته‌ختی ئیتاڵیا، گرێبەستەکەی کردە ھەمیشەی, پاش پێشکەش کردنی باشترین ئاست لە سێریا ئەی, لێڤەرپول گواستیەوە ریزەکانی.
5ـ داڤید لویز: ئه‌م به‌رگریكاره پۆڵایینه به‌رازیلییه لە 2014 خۆزێ مۆرینھۆ رازیبوو بەوەی بچێتە پاریس سانجێرمان، بەڵام کۆنتی گەڕاندیەوە بۆ بلووزی لەندەنی شوێنێکی نوێی یاریی کردنی بۆ دۆزیەوە و بووە یەکێک لە یاریزانە نمونەیەکانی وەرزی ڕابردووی پرێمەرلیگ.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم