به وێنه.. بۆ یه‌كه‌مجار رووی تاریكی مانگ ده‌رده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری چینی، كه‌شتییه‌كی ئاسمانی ره‌وانه‌ی سه‌ر رووی دوور، یاخود رووی تاریكی مانگ كردووه و بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی مانگی گرتووه.
كه‌شتییه‌كه‌ی گالیسكه‌ی دۆزه‌ره‌وه "چانگ 4"ی هه‌ڵگرتووه و كاتژمێر 3:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، به كاتی له‌نده‌ن، له‌سه‌ر دیوه دووره‌كه‌ی مانگ نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش جاری دووه‌مه چین هه‌وڵی گه‌یشتن به‌و شوێنه ده‌دات و له ساڵی 2013ش كه‌شتی"چانگ 3"ی ره‌وانه‌ی هه‌مان ناوچه كردووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بیجینگ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌یه كه ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی ئاژانسی بۆشاییگهرییهوه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانی، له ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی چینه‌وه گواستویه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجاره ئه‌و وێنانه‌ی دیوی دووه‌می مانگ، كه به دیوه دووره‌كه، یاخود دیوه تاریكه‌كه‌ی مانگ ناوده‌برێت، بڵاوده‌بنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی چینیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌ركی كه‌شتی چانگ 4 كه له گالیسكه‌یه‌كی گه‌ڕۆك پێكهاتووه، ئاماده‌كردنی تێبینییه ئاسمانییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی كانزایی رووه تاریكه‌كه‌ی مانگه.
به گوێره‌ی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری چین، دیوه دووره‌كه‌ی مانگ، ناوچه‌یه‌كی هێمن و دووره ده‌سته و له‌و شه‌پۆل و سیگناڵانه خاڵییه كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وییه‌وه ده‌نێردرێن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گالیسكه‌كه زانیاری گرنگ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی بارسته هه‌وره گازییه‌كان و خۆڵی ئاسمانی ده‌ره‌وه ئاماده ده‌كات.
چین له ئێستاوه پلانی داناوه ساڵی داهاتوو ناردنی كه‌شتی"چانگ 5"ی بنێرێته سه‌ر مانگ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ر رووی مانگ و دیوه تاریكه‌كه‌ی بهێنێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
ئ. م