به وێنه.. دواى بردنه‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له پاريس چى روويدا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى له كۆتا يارى جامى جيهانيدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا، به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ى كرواتياى برده‌وه و جامى جيهانى به‌ده‌ستهێنا، له ناو ئاپۆڕاى هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌كه‌يان له پاريس گرژى درووست بوو و دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا.
سايتى ده‌يلى مێڵ ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى رووداوه‌كانى شه‌وى رابردووى پاريسى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سايته‌كه باسى له ده‌ستپێكردنى گرژييه‌كان كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر فرۆشگه‌كان و جامخانه‌كانيان شكاندوون و ويستوويانه كه‌لوپه‌لى فرۆشگه‌كان بدزن و به‌و هۆيه‌وه پۆليس رووبه‌ڕوويان بووه‌ته‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، پۆليس بۆ نه‌هێشتنى قه‌ره‌باڵغى و په‌رتكردنى هانده‌ره‌كان گازى فرمێسكڕژێن و ئاوى به‌كارهێناوه و به‌و هۆيه‌وه په‌لامارى ئۆتۆمبێله‌كانى پۆليس دراوه.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ى گيانيان له‌ده‌ستداوه، يه‌كێكيان به ئۆتۆمبێل خۆى كێشاوه به دره‌ختێكدا.
هه‌روه‌ها هاووڵاتييه‌ك به هۆى ئه‌وه‌ى خۆى له شوێنێكى به‌رزه‌وه فڕێ داوه‌ته خواره‌وه قاچى شكاوه.
ئاڵۆزييه‌كانى شه‌وى رابردووى پاريس نه‌بوونه هۆى ئه‌وه‌ى زياتر له‌و يه‌ك مليۆن هانده‌ره‌ى له شه‌قامى شانزه‌ليزێى پاريس خۆشى و شادى به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌كه‌يان له مۆنديالى رووسيا و به‌ده‌ستهێنانى جامى جيهانى ده‌رنه‌بڕن.