به‌شیر حه‌داد چه‌ند ئامێرێكی تاقیگه بۆ په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه دابین ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، چه‌ند ئامێریكى تاقیگه بۆ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان له په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه، دابین ده‌كات.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ردانی په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه‌ی كرد و ئامێر و پێداویستییه‌كانی تاقیگه‌ی شیكاریی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌یانده په‌یمانگای ته‌كنیكی شاره‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێداویستییه‌كان پێكهاتوون له ئامێرەکانی CBC، ميكروسكوب و گشت پارچەکانیان، كه تاقیگه‌كانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان پێویستییان پێ هەبوو.
ئ. م