مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی محەمەد مەلا قادر دەکات
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد.
دوای خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە بۆ گیانی مامۆستا محەمەد مەلا قادر، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و لە خوای گەورە داواکار بوو گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادە تێکۆشەرەکەیان بێت.
لە بەرامبەردا کەسوکاری خوالێخۆشبوو سوپاسی بەشداریکردنی مەسرور بارزانی-یان کرد، کە بەم بەشداریکردنە لە خەم و پەژارەیانی کەمکردەوە و هیوای تەمەندرێژیان بۆی خواست.
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی 1934 له‌دایكبووه و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، 15/1/2019، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئ. م