چۆن پیاوێك توانی 900 كه‌س رازی بكات به یه‌كه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن؟
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 40 ساڵ به‌ر له ئێستا، قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی جیم جۆنز، كه سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ر بوو و سه‌ركردایه‌تی تایه‌فه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كرد له دارستانه‌كانی گیانا، مه‌زهه‌بێكی تایبه‌ت به خۆی دانا و "په‌رستگای گه‌لانی" تایبه‌ت به‌خۆی دامه‌زراندووه، دواجار له پرۆسهیهكیشیدا گوشراوی میوه‌ى تێكه‌ڵ به مادده‌ی سیانیدی ژههراويان خوارده‌وه و به كۆمه‌ڵ كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، رووداوه‌كه به "كاره‌ساتی جۆنز تاون" ناسراوه و به گه‌وره‌ترین رووداوی مردنی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتییان داده‌نرێت كه تێیدا 900 هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیشیان منداڵ بوون، ته‌نها له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 ژماره‌ی مردووان زیاتر بوو.
جیم جۆنز دامه‌زرێنه‌ری "په‌رستگای گه‌لان" كێیه؟
ئه‌گه‌رچی جیم جۆنز، وه‌كو قه‌شه‌یه‌ك، لایه‌نێكی تاریكی كولتووری دژبه‌ر بوو له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای رۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌و له خێزانێكی هه‌ژاری ویلایه‌تی ئیندیانا له دایكبووه، جۆنز له منداڵی‌دا به زیره‌ك و ژیر و نامۆ وه‌سف كراوه، له ئایینه‌وه نزیك بووه به‌تایبه‌تیش سرووتى كریستیان.
هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌زموونێكی باشی وتاردانى بۆ خه‌ڵك هه‌بووه و پشتگیری یه‌كسانی ره‌گه‌زی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵك بۆ كاركردن بۆ ئه‌و ئامانجه رانه‌هاتبوون.
له ساڵی 1965، كاتێك جۆنز ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 35 ساڵان بوو، بڕیاریدا په‌رستگای گه‌لان بۆ كالیفۆرنیا بگوازێته‌وه و له سرووته ئایینییه‌كانی مه‌سیحی دووربكه‌وێته‌وه, بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه‌سایه‌تییه‌كانی مه‌سیح و بودای به‌رجه‌سته كردووه.
له بانگهشهكانیشیدا، به‌رده‌وام به‌رگری له بیری كۆمیونیستی كردووه و وه‌ك باسی ده‌كه‌ن، ئایینی كردووه‌ته ئامرازێك بۆ ئه‌وه‌ی ماركسییه‌ك قهبوڵكراوتر بكات.
له باره‌ی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی پهرستاگی گه‌لان، مێژوونووسانی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كه‌ن، قه‌شه جیم جۆنز، به‌رده‌وام له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه كه ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ناووكی دایه، بۆیه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی په‌رستگاكه‌ی داوه تاكو له‌و هه‌ڕه‌شه‌يه بيپارێزێت.
گواستنه‌وه‌ی په‌رستگای گه‌لان
دواجار جیم جۆنز بڕیاریدا په‌رستگاكه بگوازێته‌وه وڵاتی گیانا، كه وڵاتێكی ژێر هه‌ژموونی به‌ریتانیدا بوو له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور و له رووی سیاسییه‌وه هاوبیری په‌رستگاكه‌ی جۆنز بوو.
له ساڵی 1977 په‌رستگاكه گوازرایه‌وه، جۆنز باسی له‌وه ده‌كرد، ده‌توانن له دارستانه‌كه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستى نموونه‌یی دابمه‌زرێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی تێدا بكه‌ن.
به‌هۆی كه‌شوهه‌وا و سامانه سنوورداره‌كه‌ی شوێنه‌كه، ناوچه‌كه به خێرایی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و بووه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی و دانیشتووانه‌كه‌ی كشتوكاڵیان ده‌ستپێكرد، بۆیه ناویاننا "جۆنز تاون".
دوا شه‌و یان واده‌ی "شه‌وی سپی"
له شارۆچكه‌ی جۆنز تاون، ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه واده‌ی "شه‌وی سپی" كۆتایی راگه‌یاند، له شه‌وێكی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 1978، شوێنكه‌وتووانی جیم جۆنز، له كڵێسای گه‌لان ریزیان به‌ستبوو له دوای یه‌ك، هه‌ندێكیان زۆر به هێمنی دۆخه‌كه‌یان قهبووڵكردبوو و جامى سيانيدی ژه‌هریان وه‌رده‌گرت، هه‌ندێكیشیان دوودڵ بوون.
وه‌ك باس ده‌كرێت، سه‌ره‌تا ئه‌و گوشراوه تێكه‌ڵ به ژه‌هره، دراوه‌ته منداڵه‌كان، كه ژماره‌یان 300 منداڵ پتر بوو، به ئاسانیش گوێبیسی ده‌نگی گریانى خه‌ڵكه‌كه ده‌بی له‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی ده‌ست نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوون.
300 منداڵ له ریزی قوربانییه‌كان بوون
كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر، هێزه‌كانی گیانا گه‌یشتنه جۆنز تاون، دیمه‌نێكی سامناكیان بینی، ئه‌ویش كه‌وتنی ته‌رم بوو له شوێنه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كات له‌لایان وه‌ستابێت، ژماره‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵك رزگارییان ببوو، ئه‌وانیش له كاتی ژههرخواردنهوهكهدا، خۆیان حه‌شاردابوو.
دواتریش جه‌سته‌ی جۆنز دۆزرایه‌وه كه شوێنه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، كه پێده‌چوو خۆی ته‌قه‌ی له خۆی كردبێت.
سه‌رچاوه: گاردیان – العربی پۆست
ئ. م