ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی منداڵێك، كه یه‌كێكه له قوربانییانی رووداوی نقومبوونی كه‌ڵه‌كه‌ی مووسڵ، دۆزرایه‌وه.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له مووسڵ، له‌سه‌ر رووباری دیجله له گه‌ڕان و پشكنین به دوای ته‌رمی بێسه‌روشوێنبووانی رووداوی نقوومبوونی كه‌ڵه‌كه‌ی مووسڵ به‌رده‌وامن و ئه‌مڕۆش ته‌رمی منداڵێكیان دۆزیه‌وه.
رووداوه‌كه نزیكه‌ی 20 رۆژ پێش روویدا، كاتێك كه‌ڵه‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌شتیاران، له دوورگه‌ی مووسڵی گه‌شتیاری له‌سه‌ر رووباری دیجله، به زیاتر له 250 سه‌رنشینه‌وه نقووم بوو و له ئاكامدا، زیاتر له 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ئ. م