به وێنه.. ماڵ و شوێنى شه‌هيدبوونى پێنج برا و دوو برازاكه‌ى دووبز ببينه
K24 – دووبز:
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانى داعش په‌لامارى گوندى مه‌لحه‌ى سه‌ر به قه‌زاى دووبزيان دا و له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌دا حه‌وت هاووڵاتى كه سه‌رجه‌ميان برا و برازاى يه‌كدى بوون رفێندران و دواتر شه‌هيد كران.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، نه‌قيب عه‌لى مه‌حموود له ئاسايشى دووبز رايگه‌ياند، له ئاكامى په‌لاماره‌كه‌دا چه‌كدارانى داعش، موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان ئه‌فسه‌رى پۆليسى دووبز و پێنج كوڕ و دوو برازايان رفاندووه و پێنج كوڕه‌كه‌يان سه‌ربڕيوه.
گوتيشى: ته‌رمى كوڕ و برازاكه‌ى موقه‌ده‌م فه‌رحان له نزيك گونده‌كه به‌جێهێڵراوه و هێزى پێشمه‌رگه‌كه‌ش راوه‌دووى چه‌كداره‌كانى داعشيان ناوه و توانيويانه موقه‌ده‌م فه‌رحان له ده‌ستى چه‌كداره‌كان رزگار بكه‌ن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئاكامى پێكدادانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعش، دوو چه‌كدار كوژراوون و موقه‌ده‌م فه‌رحان_يش توانيويه‌تى ده‌ربازى بێت.