به وێنه.. ئه‌و 8 ئه‌ستێره‌یه‌ی له دوای وه‌رزش روویانكرده سیاسه‌ت
جۆرج ویای ئەستێرەی پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا و خاوەنی تۆپی زێڕینی 1995 دوای وازهێنانی روویكرده سیاسه‌ت و له دواساته‌كانی 2017ـش به سه‌رۆكی وڵاتی لیبیریا هه‌ڵبژێردرا و بووه یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی وه‌رزشی له جیهان كه ده‌بێته سه‌رۆكی وڵاتێك.
لێرەدا دیارترین ئەو یاریزانانە دەخەینە ڕوو، كه لە دوای وەرزشەوە چوونەتە نێو ململانێی سیاسەتەوە و بەشێکیشیان بەھۆی ئاڵۆزی دۆخەکە وازیان لە کاری سیاسی ھێناوە.
1ـ كارلۆس ڤاڵدێراما: ئەستێرە قژلوولە ناودارەکەی ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا، بەڵام دواتر حەزی نوێنەرایەتی کردنی خەلکی کەوتە مێشک، لە رێگای پارتی کۆمەڵایەتی و یەکەی نیشتمانییەوە چووە نێو كێبڕكێی سیاسەتەوە، چەندین جاریش لە ھەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە و دەنگی پێویستی ھێناوە.
2ـ لیلیان تورام: ئه‌م به‌رگریكاره فره‌نسییه‌ی هه‌ڵگری جامی جیهانی 1998 ئێستا نوێنەری یونسێفه بۆ کاری خێر خوازی، بەڵام لە سیاسەت چووە بەری نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆكی پێشووی فره‌نسا و لە کاتی ھەڵبژاردنەکانیش پۆستی وەزیری بۆ کاروبارە جیاواز و جۆراوجۆرەکانی وه‌رگرت.
3ـ زیكۆی به‌رازیلی: وەک وه‌زیری وەرزشی وڵاتەکەی کاری کردووە، لە نێوان ساڵی 1990 ـ 1991 خۆی بۆ پۆستی فیفا پاڵاوەتووە، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه.
4ـ ئاندریا ئارشاڤین: ئه‌م هێرشبه‌ر ناوداوه رووسه‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ، بەشداری لە سیاسەت کرد و لەگەڵ پارتەکەی ڤلادیمێر پۆتن لە ھەڵبژاردنەکانی رووسیای ساڵی 2007، بەڵام دواتر بڕیاریدا بەیەکجاری واز لە سیاسەت بێنێ.
5ـ رۆمان پاڤلیچینكۆ: ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، ئه‌ویش لەگەڵ پارتەکەی پۆتن بەشداری ھەڵبژاردنەکانی 2007 كرد، هه‌ڵبه‌ت دەنگێکی زۆریشی کۆکردەوە بەھۆی ئەو خۆشەویستیەی لای ھاندەرانی ھەیبوو، دواتر وردە وردە لە جیھانی سیاسەت كشایه‌وه.
6ـ سۆڵ كامپڵ: بەرگریکاری ناسراوی ئینلگیزی پێشووی یانه‌كانی تۆتێنهام و ئارسێناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كان، له ساڵی 2016 چووە نێو ململانێی سیاسەت بۆ بەدەستھێنانی پۆستی باوەڕپێکراوی شاری لەندەن.
7ـ تاریق زیابی: ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توونس كه ئێستا شیکەروەی کەناڵی بێن سپۆرت ـه، له ساڵی 2011 بووه وەزیری وەرزش ولاوانی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه له وه‌گرتنی پۆستی حكوومی و حیزبی نزیكن، دیارترینیان، بیبیتۆ، رۆماریۆ و رۆناڵدینهۆی به‌رازیلییه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم