دیداری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی كوردستان 24 له‌ باره‌ی چۆنێتی به‌شداریی كارای هەرێمی کوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ رۆژی 12/5/2018 به‌رێوه‌چوو، هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان له‌ عێراق گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌و پرسی به‌شداریكردنی كورد له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق یه‌كێكه‌ له‌ مژاره‌ گه‌رمه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌ براوه‌كانی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌شبوون، به‌ بێ په‌نابردن بۆ كورد له‌وانه‌یه‌ ئه‌سته‌م بێت كوتله‌ی زۆرینه‌ی ناو په‌رله‌مانیان بۆ درووست بكرێت و ره‌چاوی پێكهاته‌ی كورد له‌ حكومه‌تی نوێدا نه‌كه‌ن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌و راپرسی كوردستان 24 ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ی كردووه‌ته‌ ناونیشانی پانێلێكی خۆی و له‌ ژێر ناوی "هه‌رێمی كوردستان چۆن به‌شدارییه‌كی كارا له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكاته‌وه؟" و له‌ پانێله‌كه‌دا میوانداری سێ به‌رپرسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئارێز عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی  و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداریی ده‌كه‌ن و قسه‌ له‌باره‌ی چۆنێتی به‌شدارییكردنی كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكومه‌تی داهاتوودا ده‌كه‌ن.

پانێله‌كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31/5/2018 كاتژمێر 3:00 تا 5:00 ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و راسته‌وخۆ له‌ كوردستان 24 بۆ بینه‌ران ده‌گوازرێته‌وه‌.

پرسی به‌شدارییكردنی كارای كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی داهاتووی عێراق پاش درووستبوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆر و كه‌ڵه‌كه‌بوونی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه‌، وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بوودجه‌ و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران و نه‌وت و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراو.

به‌تایبه‌تی پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نێوانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌ قۆناغی گرژی و ئاڵۆزی زیاتردا تێپه‌ڕی و كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی به‌غدا سزای خه‌ڵكی كوردستانیش بدات.

فۆتۆ: رێشاخ حوسێن